رێبەری رەوتى نیشتمانیی شیعە بڕیاری دا ئەو خۆپێشاندانە ملیۆنییە هەڵبوەشێنێتەوە کە پێشتر داوایکردبوو لە ٢٠ى ئەیلوولدا بکرێت، و پێی وایە کە خۆپیشاندان هیچ سودێكی نەماوە، دوای ئەو هەموو دەستدرێژیانەی ئیسرائیل بۆ سەر گەلان، خۆپیشاندان لەئاستی ئەو روداوە گەورەیەدا نییە”.
موقتەدا سەدر، رابەڕی رەوتی سەدر، لە نوسینێكدا كە لە تۆڕی كۆمەلایەتی (ئێكس) بڵاویكردووەتەوە، دەڵێت: دوای گاڵتەپێهاتن و تیرۆری زایۆنیزم لە لوبنان و فەلەستیتن و لەژێر چەتری ئاشكرای ئەمریكادا و، گوێنەدان بە بڕیارە نێودەوڵەتیەكان و، پەراوێزخستنی دەنگی گەلانی راپەڕیو دژی تیرۆری زایۆئەمریكی، كە دەیەوێت كۆی ناوچەكە پەلكێشی جەنگی لەناوبردن بكات، بە لۆژیكی دەبینین خۆپیشاندانە ملیۆنییە چاوەڕوانكراوە هەڵبوەشێنینەوە، چونكە هیچ سودێكی نەماوە، دوای ئەو هەموو دەستدرێژیانەی ئیسرائیل بۆ سەر گەلان، خۆپیشاندان لەئاستی ئەو روداوە گەورەیەدا نییە.
رۆژی ٢٣ى ئاب موقتەدا سەدر داوایکرد رۆژی ٢٠ی ئەیلول ئەم هەینییە لە گۆڕەپانى تەحریری بەغدای پایتەختی عێراق خۆپیشاندانی ملیۆنی بکرێت بۆ پاڵپشتیی فەلەستین لە دژى ئیسرائیل بکرێت.