دۆلار بە قاچاخ دەبرێتە دەرەوەی وڵات



 

ڕەحیم دەڕاجی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی كەفا و پەرلەمانتاری پێشوو، داوا لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران دەكات، “ئاسایشی ئابووری” بخاتەگەڕ.

ئەمڕۆ هەینی، دەڕاجی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”حكومەتی عیراق دەبێت رۆڵی خۆی ببینێت لە بەگەڕخستنی ئاسایشی ئابووری و دەسەڵاتی خۆی بەكاربهێنێت بۆ داخستنی بانك و نوسینگە نافەرمیییەكان، هێزە ئەمنییەكانیش بخاتەگەڕ بۆ ڕێگرتن لە بەقاچاخبردنی دراو كە هیچی وای لە بەقاچاخبردنی نەوت كەمتر نییە”.

دەڕاجی كە ئەندامی پێشووی لیژنەی دارایی پەرلەمان بووە دەڵێت:”هیچ لێپرسینەوەیەك نییە لەلایەن بانكی ناوەندی لەو بانك و كۆمپانیایانەی سەرپێچی ڕێنماییەكانی دەكەن، ئەمەش دەبێتە مایەی ئەوەی بانكی فیدراڵی ئەمریكا متمانەی نەبێت بەوەی بانكی ناوەندی عیراق فرۆشتنی دۆلار و هەوڵەكانی بەقاچاخبردنی دراوەكە كۆنترۆڵ دەكات، لەكاتێكدا بەقاچاخبردنی دۆلار لەڕێی وشكانییەوە بۆ دەرەوەی وڵات بەدی دەكرێت”.

 

ڤیالی كۆچی دوایی كرد
پێت ڤیالی كۆچی دوایی كرد
وەزیری كۆچی عیراق؛ زیاتر لە ٦٠٠ خێزانی ئاوارە ئارەزوومەندانە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان
دوات وەزیری كۆچی عیراق؛ زیاتر لە ٦٠٠ خێزانی ئاوارە ئارەزوومەندانە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان
پەیوەندیدر