وەزارەتی دارایی دەربارەی هەژماری من ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە



وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ساڵێك لەمەوبەر 25 هەزار كەس هەژماری من-یان هەبووە و ئێستتا بووە بە 500 هەزار كەس.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ساڵێک لەمەوبەر تەنها نزیکەی 25,000 کەس لە هەرێمی کوردستاندا کارتی بانکییان هەبوو و ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە بە کەمی بەردەست بوون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئێستا 500 هەزار مووچەخۆر خاوەن هەژماری بانکین و زیاد لە 200 ئامێری ڕاکێشانی پارە بەردەستن لە زیاد لە 65 ناونیشانی جیاواز.

جەختیشی كردەوە، لە ساڵی 2025دا، یەك ملیۆن کەس خاوەن هەژماری بانکی دەبن و 1000 ئامێری ڕاکێشانی پارە لە هەموو شوێنێکی ئەم هەرێمە بەردەست دەبن.

لە لوبنان چی ڕوودەدات؟
پێت لە لوبنان چی ڕوودەدات؟
لەسەر هاوردەی تەماتە ڕوونکردنەوە درا
دوات لەسەر هاوردەی تەماتە ڕوونکردنەوە درا
پەیوەنیدر