مەرزی پەروێزخان لەبارەی هاوردەی تەماتە لە دەروازەکەیانەوە بەیاننامەیەکی دەرکرد و دەڵێت”ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە”.
لە بەیاننامەیەکدا مەرزی پەروێزخان ئاماژەی بەوەدا، ماوەی چەند ڕۆژێکە دەنگۆیەک بڵاو بۆتەوە گوایە لە دەروازەی پەروێزخانەوە باری تەماتە دێتە ناو هەرێمی کوردستانە، بەهەموو شێوەیەک سەرجەم ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە و دوورە لەڕاستیەوە.
لەبەیاننامەکەدا هاتووە، وەک دەروازەی پەروێزخان بەهەموو لایەکی ڕادەگەیەنین بەهیچ جۆرێک لە دەروازەکەمانەوە باری تەماتە نەهاتۆتە ناو هەرێمی کوردستان، ئێمە لەبەڕێوەبەرایتمان بەهەموو شێوەیەک پابەندین بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ.
ڕوونیشیکردۆتەوە، بەپێی ڕێنمایەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ ڕێگە بە باری تەماتە نەدراوە لە دەروازەکەمانەوە بێتە ناو هەرێمی کوردستانەوە.