پارەكەی عێراق گەیشت و سبەینێ‌ دابەش دەكرێت



سایلۆی هەولێر و قوشتەپە ئاشكرای دەكەن، سبەی پارەی گەنم دابەش دەكرێت و جووتیارانیش لە چەند ڕێكارێكی خەرجكردن ئاگادار دەكرێنەوە.

سایلۆی هەولێر لە ڕاگەیانراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “جووتیاران ئاگادار دەكەینەوە، سبەی پێنج شەممە، 2024/9/19 دابەشكردنی چەكی جووتیاران لە زنجیرە 745 تاكو زنجیرە 950 دەست پێدەكات، كە گەنمەكانیان ڕادەستی سایلۆی هەولێر كردووە.”

ئاماژە بەوەشكراوە، هەروەها سایلۆی قوشتەپە لە زنجیرە 24 تاكو زنجیره 200 دەست بە دابەشكردنی چەكی جووتیاران دەكات، كە گەنمەكانیان رادەستی سایلۆی قوشتەپە كردووە، هەر لە سایلۆی قوشتەپەش چەك وەردەگرن.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕێكی پارەی گەنمی جووتیارانی ئەمساڵی ڕەوانەی هەرێم كردووە و بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا تەواوی پارەی گەنمی جووتیاران خەرج بكات.

چارەنووسی فەرمانبەرانی گرێبەست بەکوێ دەگات؟
پێت چارەنووسی فەرمانبەرانی گرێبەست بەکوێ دەگات؟
سبەینێ‌ نەوت لە دوو ناوچەی سلێمانی و هەڵەبجە دابەش دەكرێت
دوات سبەینێ‌ نەوت لە دوو ناوچەی سلێمانی و هەڵەبجە دابەش دەكرێت
پەیوەنیدر