سبەینێ‌ نەوت لە دوو ناوچەی سلێمانی و هەڵەبجە دابەش دەكرێت



بەڕێووەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ئاشكرای دەكات، سبەینێ‌ لە قەڵادزێ‌ و هەورامان نەوتی سپی دابەش دەكرێت.

ڕێبوار تەها، سەرۆكی لیژنەی دابەشكردنی سووتەمەنی لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت لە ئەمڕۆوە چوار شەممە 18ی ئەیلوول دەستی پێكردووە لە قەڵادزێ‌ و سبەینێ‌-ش هەر لە سنووری قەزای پشدەر دابەشكردنی نەوت بەردەوام دەبێت.

ڕاشیگەیاند، هەر سبەینێ‌ پێنج شەممە دابەشكردنی نەوت لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە لە ناوچەی هەورامان دەستپێدەكات.

ئاشكراشی كرد، هەر خێزانێك بڕی یەك بەرمیل نەوتی 200 لیتری پێ‌ دەدرێت بە 104 هەزار دینار.

 

پارەكەی عێراق گەیشت و سبەینێ‌ دابەش دەكرێت
پێت پارەكەی عێراق گەیشت و سبەینێ‌ دابەش دەكرێت
بریارێکی نوێ بۆ تووەسپی دەرچوو
دوات بریارێکی نوێ بۆ تووەسپی دەرچوو
پەیوەنیدر