بەغدا؛ سەرجەم بازگە ئەمنییەكان لەشەقام و رێگە سەرەكییەكانی لابران



سەرجەم بازگەی هێزە ئەمنییەكان لە شەقام و رێگە سەرەكییەكانی ناو بەغدا بە فەرمانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لابران و بڕیارەكەش قەرەباڵغی هاتووچۆ كەمدەكاتەوە.

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەكانی بەغدا بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانێكدا داوای لابردنی سەجەم بازگەی هێزە ئەمنییەكان لەسەر شەقام و رێگە سەرەكییەكانی و ناو شاری بەغدای كردووە و فەرمانەكەش وەك خۆی جێبەجێكرا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە بەهۆی فرمانەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق كاریگەری زۆری لەسەر هاتووچۆ دروست كردووە، كە بۆتە هۆی كەم بوونەوەی قەرەباڵغی لە شەقامەكانی پایتەخت.

عومەر گوڵپی؛ ئەو غازەی هاووڵاتیان سەرەیان بۆ گرتووە بەشێكی بە دەرەوەی هەرێم دەفرۆشرێت
پێت عومەر گوڵپی؛ ئەو غازەی هاووڵاتیان سەرەیان بۆ گرتووە بەشێكی بە دەرەوەی هەرێم دەفرۆشرێت
تەرمی ژنێكی كرێكاری بیانی لە سلێمانی بەخاك سپێردرا
دوات تەرمی ژنێكی كرێكاری بیانی لە سلێمانی بەخاك سپێردرا
پەیوەنیدر