حەڤدەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێوەدەچێت



ئەمڕۆ چوارشەممە، بە بەشداریی زیاتر لە 150 کۆمپانیا، حەڤدەیەمین خولی ساڵانەی پێشانگەی نێودەوڵەتیی DBX لە ناوچەی تاسڵوجەی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

زیاتر لە 150 کۆمپانیای ناوخۆیی و دەرەکی بەشداریی لە پێشانگاکەدا کردووە لە بوارەکانی ئۆتۆمبێل، وەبەرهێنان، پیشەسازی، خۆراک، پاکەرەوەکان، بواری پزیشکی، خوێندن و زانست”.

گوڵان میروان، بەڕێوەبەرای بازاڕسازی پێشانگەکە بە تۆڕی میدیایی خەڵکی ڕاگەیاند، ئەم پێشانگایە کاریگەری لەسەر بازاڕسازی هەیە، بە نزکبوونەوەی بازرگانان و خاوەنکارەکان لەیەکتر و دروستکردنی هەماهەنگی پێویست لەنێوانیادا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێگەدان بە بەشداریکردنی کۆمپانیا و کارگەکانی دەرەوەی وڵات لە ڕێگەی بریکارەکانیانەوە یارمەتی ناساندنی بەرهەمەکانیان دەدات لە هەرێمی کوردستان.

پێشانگەکە ماوەی شەش رۆژ بەردەوام دەبێت لە (18 بۆ 23 ئەیلوول)، رۆژانە لە کاتژمێر 10 تاوەکو شەشی ئێوارە کراوە دەبێت بۆ ماوەی شەش رۆژ، هاووڵاتییان دەتوانن سەردان بکەن.

ئامێری خزمەتگوزاری پەیجەر لەعێراق هەیە؟
پێت ئامێری خزمەتگوزاری پەیجەر لەعێراق هەیە؟
لیژنەی ئەمنی هەولێر هۆشداری دەداتە لایەنەکان: دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکانتاندا دەگیرێت
دوات لیژنەی ئەمنی هەولێر هۆشداری دەداتە لایەنەکان: دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکانتاندا دەگیرێت
پەیوەندیدار