لیژنەی ئەمنی هەولێر هۆشداری دەداتە لایەنەکان: دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکانتاندا دەگیرێت



لیژنەی ئەمنی هەولێر هۆشداری دەداتە ئەوانەی کە شەوانە بە کاروانی ئۆتۆمبێلەوە هاووڵاتییان بێزاردەکەن و ڕایدەگەیەنێت کە هێزە ئەمنییەکان دەستکراوەکراون بۆ ئەوەی دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەدا بگرن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەى ئەمنى پارێزگەى هەولێر ڕایگەیاند، چەند شەوێکە لە شەقامە سەرەکیەکانى شار و شوێنە گشتیەکان، کەسانێک بە كاروانى زۆرى ئۆتۆمبێل و داپۆشى جام و ژمارەى ئۆتۆمبێلەکانیان بە وێنه‌ و پۆسته‌ر و دروشم و لۆگۆ و بەکارهێنانى ئامێرى بێزاركه‌ر، جگە لە دروستکردنى قەرەباڵغیەکى زۆر و ئاسته‌نگى هاتووچۆ، بوونەتە هۆى ناڕه‌حه‌تى و بێزارى هاووڵاتییان.

لە ڕاگەیەندراوەکەی لیژنەی ئەمنیی هەولێردا هاتووە: “ئاگادارى هەموو لایەک دەکەینەوە لە ئەمڕۆوە تاکوو دەرکردنى بڕیارى پێویست لە بارەى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن، لە سنوورى پارێزگەى هەولێر بەهیچ شێوەیەک ئەو کارانە ڕێگە پێدارونییە”.

ئەوەشی خستەڕوو کە پۆلیسى هاتووچۆ، ئاسایش و پۆلیس دەستکراوەکراون بۆ وەرگرتنى ڕێکارى یاسایی لە بەرامبەر هەر کەس و لایەنێک ئەو جۆرە سه‌رپێچییانە ئەنجامبدات، بەپێچەوانەوە هەرکەسێک پابەند نەبێت دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەى دادەگیرێت.

حەڤدەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێوەدەچێت
پێت حەڤدەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێوەدەچێت
دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: بە گومانەوە لە سەرژمێرییەکەی عێراق دەڕوانین
دوات دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: بە گومانەوە لە سەرژمێرییەکەی عێراق دەڕوانین
پەیوەندیدار