عێراق یارمەتی تەندروستی گەیاندە قوربانییانی تەقینەوەکانی لوبنان



یارمەتی تەندروستی و تیمی پزیشکی عێراق، بۆ چارەسەرکردنی بریندارانی ئەو تەقیینەوانەی کە دوێنێ سێشەممە لە ڕیگای ئامیری پەیوەندیکرن لە لوبنان ڕوویاندا، گەیشتنە بەیروت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند ئەمڕۆ یەکەم کاروانی یارمەتییە تەندروستی و تیمی پزیشکی عێراق بۆ چارەسەرکردنی بریندارانی ئەو تەقیینەوانەی کە دوێنێ سێشەممە لە ڕێگەی ئامیری پەیوەندیکرن لە لوبنان ڕوویاندا، گەیشتوونەتە بەیروت.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای کرد کە تیمی پزیشکی و فریاگوزاری ڕەوانەی لوبنان بکرێت، ئەوەش بە ئامانجی چارەسەرکردنی بریندارانی تەقینەوەکانی لوبنان.

لایخۆشیەوە باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق، ڕایگەیاند کە سوودانی، داوای کردووە یارمەتی تەندروستی و تیمێکی پزیشکی رەوانەی لوبنان بکرێت، ئەوەش بە ئامانجی چارەسەرکردنی بریندارانی تەقینەوەکانی لوبنان.

وتیشی: “حکومەتی عێراق بەدواداچوون بۆ پێشھاتە ئەمنییە مەترسیدارەکانی لوبنان دەکات، بە تایبەتیش ھێرشە ئەلیکترۆنییەکەی زایۆنی کە کوژراون و برینداربوونی زۆری خەڵکی مەدەنی لێکەوتەوە”.

ئاگاداربن .. ئەم جۆرە خوێندنە (ساختە و بێ سوودە)
پێت ئاگاداربن .. ئەم جۆرە خوێندنە (ساختە و بێ سوودە)
بازاڕی فۆڕێکس (forex)
دوات بازاڕی فۆڕێکس (forex)
پەیوەندیدار