گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەریی شێرپەنجە لە هەولێر دەکرێتەوە



سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لە شاری هەولێر بەردی بناغەی گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەریی شێرپەنجە لە ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق دادەنێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە هەولێر بەردی بناغەی گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەریی شێرپەنجە لە ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق دادەنرێت، نەخۆشخانەکە لەسەر ڕووبەری 19 هەزار مەتر چوارگۆشە درووست دەکرێت و 150 قەرەوێڵەوە لەخۆ دەگرێت.

‏‎ پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیای پزیشکی لە نەخۆشخانەکەدا بەردەست دەبێت و سەرجەم چارەسەرەکانی وەک کیمیۆثێراپیی، سکانی  PET و CT وMRI، لەگەڵ چاندنی مۆخی ئێسک و وێنەگرتنی کامێرای گاما، چەندین چارەسەری دیکە تەندروستی لە بەرزترین ئاستدا بەردەست دەبێت.

نەخۆشخانەی چارەسەریی شێرپەنجە لە چوار نهۆم پێکدێت، ‏‎لە نهۆمی یەکەمدا، سێ ژووری نەشتەرگەری پێشکەوتوو ئامادە کراون بۆ ئەنجامدانی ئاڵۆزترین نەشتەرگەرییەکانی شێرپەنجە، کە تێیدا پزیشکە شارەزاکانی کوردستان بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو گرنگترین و گەورەترین نەشتەرگەرییەکان ئەنجام دەدەن.

دابەشکردنی نەوتی سپی لە قەزایەک دەستیپێکرد
پێت دابەشکردنی نەوتی سپی لە قەزایەک دەستیپێکرد
هەڵمەتێک بۆ دیپۆرتکردنەوەی کرێکارە بیانییەکان دەستپێدەکات
دوات هەڵمەتێک بۆ دیپۆرتکردنەوەی کرێکارە بیانییەکان دەستپێدەکات
پەیوەندیدار