هەڵمەتێک بۆ دیپۆرتکردنەوەی کرێکارە بیانییەکان دەستپێدەکات



بڕیارە هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردن و دیپۆرتکردنەوەی ئەو کرێکارە بیانییانە دەستپێبکات کە بە شێوەیەکی نایاسایی لە عێراقدا کاردەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نەجم عیقابی، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کرێکارە بیانییانەی کە بە فەرمی تۆمارکراون لە 43 هەزار کەس تێناپەڕێت کە بەشێکی زۆریشیان مۆڵەتی کارکردنیان نوێ نەکردووەتەوە، بەو هۆیەشەوە ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاساییان دەکرێنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە بەم زووانە وەزارەتەکەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی کرێکاری بیانیی نایاسایی دەستپێدەکات و پاشان دیپۆرتیان دەکاتەوە.

عیقابی ڕاشیگەیاند ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو خاوەن کۆمپانیایانە دەگرنەبەر کە بە قاچاخ کرێکار دەهێنن و سزای دارایی گەورەشیان بەسەردا دەسەپێندرێت.

وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ڕاشیگەیاند، زیادەڕەوی لەو ژمارانەدا دەکرێت کە دەربارەی کرێکارانی بیانیی بڵاودەکرێنەوە.

 

گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەریی شێرپەنجە لە هەولێر دەکرێتەوە
پێت گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەریی شێرپەنجە لە هەولێر دەکرێتەوە
بەهۆی دەرمانی ئەنتیبایۆتیکەوە، ژیانی ملیۆنان کەس لە مەترسیدایە
دوات بەهۆی دەرمانی ئەنتیبایۆتیکەوە، ژیانی ملیۆنان کەس لە مەترسیدایە
پەیوەندیدار