وادەی كاراكردنی زانكۆلاین ڕاگەیەنرا



وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا زانکۆلاین بۆ دەرچووانی 12ی ئامادەیی کارا دەکرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، نمرەی دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەهەرسێ بەشی زانستی و وێژەیی و پیشەیی کە ژمارەیان (55,720) دەرچووە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە ڕادەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کرا بەمەبەستی کارکردن لەسەریان لەچوارچێوەی سیستمی زانکۆلاین بۆ خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگەکان، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردە ڕێژەی دەرچوانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی لە ئەمساڵدا بە بەراودر بە ساڵی ڕابردوو (19) هەزار دەرچوو زیادی کردوە.

ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە بەسەرۆکایەتی هەریەک لە د. سەیوان عەلی بریکاری، وەزارەتی پەروەردەو د. ئامانج عەبدوڵا سەعید، ڕاوێژکاری وەزیری خوێندنی باڵا کۆبوونەوە و وەزارەتی پەروەردە نمرەی دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی ڕادەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا کرد.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕاشیگەیاندووە، لەئەمڕۆ بەدواوە ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتیەکان کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە ئاراستەی ئێمە کراون کارییان لەسەر دەکرێت و ئامادەکارییەکان دەست پێدەکرێن بۆ ئەوەی لە زوترین کات پرۆسەی پێشکەش کردن بۆ زانکۆکان لەڕێگەی سیستمی زانکۆلاینەوە دەست پێ بکات.

لەبەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەکانی وەزارەتی پەروەردە کۆی داتاو ئامارەکانی قوتابی و خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە زانستی و وێژەیی و پیشەیی لەساڵی خوێندنی (2023-2024) خستەڕوو، هاوکات ژمارەی دەرچوانی بەشەکانی زانستی و وێژەیی و پیشەییەکان و ڕێژەی نمرەی بەدەستهاتوی خوێندکاران خرانەڕوو بە شێوەیەک دەرچووانی بەشی زانستی ژمارەیان (41,277) دەرچوو و دەرچووانی بەشی وێژەیی ژمارەیان (13,541) دەرچوو و دەرچووانی بەشی پیشەیی ژمارەیان (902) دەرچووە جگە لە دەرچوانی قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان، بۆ ئەوەش بەشداربووانی کۆبوونەوەکە هەڵسەنگاندێکی وردیان لەبارەی ڕێژەی دەرچوان و میکانیزمی تەرخان کردنی کوررسی خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگەکان کرد.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ ساڵی خوێندنی (2024-2025) لەسەرجەم زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان زۆرترین دەرفەتی خوێندنی گشتی (بەخۆڕایی) بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی دەرەخسێنێت، بەشێوەیەک دەرچووان بەپێی حەزو خولیاو کۆنمرەکانیان لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و زانکۆکانی هەرێم دەرفەتی خوێندنی یەکسان و دادپەروەریان بۆ بڕەخسێنرێت.

شایانی باسە هەموو ئەو کەسانەی کە لە خوار ساڵی 2000وە دەرچوون و ناویان لە ناو سیستمی زانکۆلایندا نیە، پێویستە لە ڕێگەی لینکێکی تایبەتەوە کە وەزارەتی پەروەردە دایدەنێت، دواتر سەردانی وەزارەتی پەروەردە دەکەن بۆ وەرگرتنی یوزەرنەیم و پاسۆرد بەمەبەستی پڕکردنەوەی زانکۆلاین.

 

كێشەی گەڕانەوەی عومرەكاران چارەسەركرا
پێت كێشەی گەڕانەوەی عومرەكاران چارەسەركرا
دارایی كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 8ی ڕاگەیاند
دوات دارایی كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 8ی ڕاگەیاند
پەیوەندیدار