مەسرور بارزانی: کاردەکەین بۆ ئەوەی کێشەی ئاو و کارەبا نەمێنێت



سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپەی لە هەولێر دانا، كە بە گوژمەی 189 ملیار و 670 ملیۆن دینار جێبەجێ‌ دەكرێت و ڕایگەیاند، پێشتریش بەردی بناغەی پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێرمان دانا و لانیكەم بۆ 20 ساڵی داهاتوو كێشەی كەمئاوی لەم دەڤەرە چارەسەر دەبێت.

ئەمڕۆ سێ شەممە 9/17، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وتارێكدا ڕایگەیاند، دەڤەرەكە زەمینەی لەباری بۆ پێشكەوتن لە ڕووی كشتوكاڵی و پیشەسازی و سامانی ئاو هەیە، بۆیە یەكێك لەو شوێنانەیە كە پلان و بەرنامەكانی داهاتوومان دەیگرێتەوە و پەنا بە خوا دەبێتە یەكێك لە دەڤەرە پێشكەوتووەكانی كوردستان.

ئاماژەی بەوەشكرد، زۆر خۆشحاڵم، كە ئەمڕۆ بەردی بناخەی ئەو پڕۆژە گرنگە لێرە لە قوشتەپە دادەنێین. پێش چەند ڕۆژ بەردی بناغەی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێرمان دانا، ئەم پرۆژەی ئەمڕۆش تەواوكەری ئەو پرۆژەیەیە كە ئاوی پاك بۆ دانیشتووانی قوشتەپە و گوندەكانی دەوروبەری دابین دەكات. بەم جۆرە لانیكەم بۆ 20 ساڵی داهاتوو كێشەی كەمئاوی لەم دەڤەرە چارەسەر دەبێت.

سەرۆكی حكومەت ڕایگەیاند، بە تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە و گەشتنی ئاو بۆ سەرانسەری دەڤەرەكە، زۆربەی ئەو بیرانە، چیتر پێویستییان پێ نامێنێت و بە دروستكردنی چەندەها پۆندی دیكەش لەم دەڤەرەدا، ئاوی ژێرزەوی دەبووژێنینەوە و مەترسیی وشك ساڵی كەمتر دەبێتەوە.

وتیشی، “كێشەی كارەباش هێشتا كێشەیەكی بەردەوامی هەموو كوردستانە، ئەوەش لە بەرنامەماندایە كە پشت بە خوا چارەسەرێكی گونجاو بۆ كارەبای هەولێر و دەورووبەر و هەموو شار و شارۆچكەكانی كوردستانیش دەدۆزینەوە، هەنگاو بە هەنگاو وا دەكەین لە كوردستان چیتر كێشەیەك بە ناوی كێشەی ئاو و كێشەی كارەبای نەمێنێت”.

سەدان ئامێری بێتەلی “پەیجەرز” تەقینەوە
پێت سەدان ئامێری بێتەلی “پەیجەرز” تەقینەوە
ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و سووتا
دوات ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و سووتا
پەیوەنیدر