دابەشكردنی نەوت لە سنووری سلێمانی دەستپێدەكات



بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ‌ دەست بە دابەشكردنی نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا دەكەن و دەشڵێت: لە سنووری پشدەرەوە دەستپێدەكەن.

تەها جەمال، سەرۆكی لینەی دابەشكردنی نەوت لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا لە سبەینێ‌ چوار شەممەوە دەست پێ دەکات.

ڕاشیگەیاند، سەرەتا نەوت لەسنوری قائمقامیەتی قەزای پشدەر دەست پێدەکات و نەوتی پێویستە لەبەردەستە و ڕۆژانە بەردەوام دەبێت.

ئاشكراشی كرد، بۆ هەرخێزانێک بڕی ۲٠٠ لیتر نەوتی سپی دابین دەکرێت بە نرخی 104 هەزار دینار.

 

قادر عەزیز دەبێتە یاریدەدەری بافڵ تاڵەبانی
پێت قادر عەزیز دەبێتە یاریدەدەری بافڵ تاڵەبانی
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: کارکردن لە ڕێگەی خەلەکان-هیزۆپ دەستپێدەکاتەوە
دوات وەزیری ئاوەدانکردنەوە: کارکردن لە ڕێگەی خەلەکان-هیزۆپ دەستپێدەکاتەوە
پەیوەندیدار