وادەی گەیشتنی ٤٠٠ ملیارە بۆ هەرێم ئاشكراكرا



سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو دانوستانەكانی هەولێر و بەغدا دەستپێدەكەنەوە و شاندی حكومەتیش دەچێتەوە بەغدا، دەشڵێت،”لە ماوەی ١٠رۆژی داهاتوودا بڕی ٤٠٠ ملیارەكە دەگاتەهەرێمی كوردستان”.

فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، كە لیژنەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان كارەكانیان گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی و ئەم هەفتەیەش شاندی حكومەت دەگەڕێتەوە بەغدا.

ئەو بەرپرسەی كورد لە بەغدا بۆ كوردستان ٢٤ ئاشكراشیكردووە، كە ناردنی بڕی ٤٠٠ ملیار دینار بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانە و ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران گشتاندنی بۆ كردووە، بۆیە پێشبینی دەكرێت لە ماوەی ١٠ رۆژی داهاتوودا ئەو بڕە پارەیە بگاتە هەرێمی كوردستان.

تەرمی ژنێكی كرێكاری بیانی لە سلێمانی بەخاك سپێردرا
پێت تەرمی ژنێكی كرێكاری بیانی لە سلێمانی بەخاك سپێردرا
ئێران؛ لەماوەی دوو رۆژدا سێ هاووڵاتی كورد لەسێدارەدراون
دوات ئێران؛ لەماوەی دوو رۆژدا سێ هاووڵاتی كورد لەسێدارەدراون
پەیوەنیدر