پارتی گەڕایەوە بۆ ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک



سەرۆکی فراکسیۆن پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک ڕایگەیاند، گەڕاونەتەوە بۆ دەوامی ئەنجومەن و چاوەڕێی بڕیاری دادگای فیدراڵیش دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە، حەسەن مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ وەک مافێکی یاسایی و ئاسایی گەڕاینەوە سەر ئەرکی خۆمان لە ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییانی کەرکووک.

وتیشی: نووسینگەی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک دەبێتە ناوەندێک بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان و گوێگرتن لە داواکارییەکان و خزمەتکردنی هاووڵاتییان بەبێ جیاوازی دەنگ و ڕەنگەکان.

حەسەن مەجید ڕاشیگەیاند، فراکسیۆنی پارتی هیچ تێبینی و سەرنجێکی لەسەر کەس و کەسایەتییەک نییە لە ئیدارەی کەرکووک، تەنیا تێبینییەکان لەسەر کۆبوونەوەکەی هۆتێل ڕەشیدی بەغدایە، هەربۆیە چاوەڕوانن دادگای فیدراڵی بڕیارێكی یەکلاییکەرەوە بۆ بەرچاو ڕوونی هەموو لایەنەکانی کەرکووک بدات، ئایا ئەو کۆبوونەوەیە یاسایی یان نایاسایی بووە.

وتیشی: بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەبێتە خاڵی یەکلایی بوونەوەی فراکسیۆنی پارتی لە بەشداربوون یان بەشدارنەبوون لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک و پرسی پۆستە ئیدارییەکان.

وەزیری ئاوەدانکردنەوە: کارکردن لە ڕێگەی خەلەکان-هیزۆپ دەستپێدەکاتەوە
پێت وەزیری ئاوەدانکردنەوە: کارکردن لە ڕێگەی خەلەکان-هیزۆپ دەستپێدەکاتەوە
حکومەتی هەرێم: لە چوار ساڵدا نزیکەی هەزار کرێکار خانەشین کراون
دوات حکومەتی هەرێم: لە چوار ساڵدا نزیکەی هەزار کرێکار خانەشین کراون
پەیوەندیدار