حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا نزیکەی هەزار کرێکار خانەنشین کراون و لەسەر سندووقی خانەنشینی مووچە وەردەگرن.
ئەمڕۆ سێشەممە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، مافى كرێكاران له ڕێگاى ياساوه دەپارێزرێت و به پێى ياساى خانهنيشينى و ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵايه‌تى، تەمەنی خانەنشینیی پیاوان، 20 ساڵ خزمەت و 60 ساڵ تەمەنە؛ بۆ ئافرەتانیش 20 ساڵ خزمەت و 55 ساڵ تەمەن دیاری کراوە.
ئەوەشی خستەڕوو کە له ماوه‌ى 4 ساڵدا، له هه‌رێمى كوردستان 957 كرێكار خانه‌نشين كراون و له‌سه‌ر سندووقى خانهنشينیی ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵايه‌تى مووچه وه‌رده‌گرن.
ڕوونیشیکردەوە کە بەپێی یاسا بەرکارەکان، ده‌بێت 75% ى كرێكارانى هه‌ر پرۆژه‌يه‌ك كورد بن و ته‌نیا 25% بيانى بن، ئه‌و كرێكارانه‌ى له‌سه‌ر كارن ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێن، به جۆرێك 5% ی مووچەی کرێکار و 12% ی داهاتی خاوەنپرۆژە دەخرێتە سەر سندووقی خانەنەشینی و دوای ئەوەی کرێکار گەیشتە ته‌مه‌نى خانەنشینبوون، خانەنشینییەکەی دەدرێتێ.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاشیگەیاند، پێويسته له‌سه‌ر هه‌ر خاوهنپرۆژەیەک، کرێکارەکانی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بنێرێت، تاکوو خۆیان دەستەبەر بکەن، به پێچه‌وانه‌وه له ڕێگەى لیژنه‌كانى به‌دواداچوونى وه‌زاره‌تى كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، ئه‌و پرۆژانه‌ى كارمهندهكانيان ده‌سته‌به‌ر نه‌كردبێت، ڕووبه‌رووى ياسا ده‌كرێنه‌وه؛ ته‌نیا له ماوه‌ى كابينه‌ى نۆيهمدا، هه‌زار و 816 پڕۆژه به هۆى دهستهبهرنهكردنى كرێكاره‌كانيان، ڕه‌وانه‌ى دادگا كراون و سزا دراون.