لە بەغدا دانوستان لەسەر مووچە دەستپێدەکاتەوە



شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و بڕیارە پرسی هاوتاکردنی مووچەی پێشمەرگە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵی تاوتوێ بکات.

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، ئەو شاندەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە دوێنێ شەو گەیشتە بەغدا، دەربارەی پرسی مووچە و هاوتاکردنی مووچە و خانەنشینی سەربازیی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵیدا کۆبێتەوە.

شاندەکە پێکهاتووە لە ژمارەیەک بەرپرسی ئەنجومەنی وەزیران و بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی دارایی.

سەردانی شاندەکە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا کێشەی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەرنەکراوە و ناکۆکیش دەربارەی ژمارەی هێزە ئەمنییەکان بەردەوامە.

كێشەی زەوی سندووقی لە گەرمیان چارەسەر دەکرێت
پێت كێشەی زەوی سندووقی لە گەرمیان چارەسەر دەکرێت
ئەنەس تەمەنی کەمتر لە سێ ساڵە و بەشێک لە قورئانی پیرۆزی لەبەرکردووە
دوات ئەنەس تەمەنی کەمتر لە سێ ساڵە و بەشێک لە قورئانی پیرۆزی لەبەرکردووە
پەیوەندیدار