لیژنەی ئارامیی پارێزگەی سلێمانی پێنج بڕیاری پەیوەست بە هەڵبژرادنی پەرلەمانی کوردستان و هەڵمەتی بانگەشە دەرکرد.
ئەمڕۆ سێ شەممە، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی لیژنەی ئارامیی پارێزگەکە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێنج بڕیاری پەیوەست بە هەڵبژاردنەکەی دەرکرد.
لە بڕیارەکاندا هاتووە کە دەبێت لایەنەکان پابەند بن بە یاسا و بڕیارەکانی کۆمسیۆن و دیاردەی چەکداریی قەدەغە بکرێت و لەکاتی بوونی هەر ڕووداوێکی نەخوازراویشدا پەنا بۆ دادگا و کۆمسیۆن و دامەزراوە فەرمییەکان بەرن.