دەزگای دژە تیرۆری عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دوو تیرۆریستی لە پارێزگەی سلێمانی دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، دەزگای دژە تیرۆری عێراق ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی بەردەوامبوونی هەماهەنگی و هاریکاریی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا، دوو تیرۆریستیان لە پارێزگەی سلێمانی دەستگیرکرد.
ئەوەشی خستەڕوو کە لە پارێزگەی نەینەواش لە ئاکامی کێوماڵکردنی ناوچە شاخاوییەکاندا توانیویانە 10 حەشارگە و مۆڵگەی تیرۆریستان تێکبدەن و چوار بۆمبی چێندراو و دوو پشتێنی بۆمبڕێژکراویش بتەقێننەوە.
لە راگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشی عێراقدا هاتووە کە لە پارێزگەی ئەنباریش چوونەتە سەر دوو حەشارگە و دوو تیرۆریستیان دەستگیرکردووە.