دژە تیرۆری عێراق دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی لە سلێمانی ڕاگەیاند



دەزگای دژە تیرۆری عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دوو تیرۆریستی لە پارێزگەی سلێمانی دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، دەزگای دژە تیرۆری عێراق ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی بەردەوامبوونی هەماهەنگی و هاریکاریی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا، دوو تیرۆریستیان لە پارێزگەی سلێمانی دەستگیرکرد.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە پارێزگەی نەینەواش لە ئاکامی کێوماڵکردنی ناوچە شاخاوییەکاندا توانیویانە 10 حەشارگە و مۆڵگەی تیرۆریستان تێکبدەن و چوار بۆمبی چێندراو و دوو پشتێنی بۆمبڕێژکراویش بتەقێننەوە.

لە راگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشی عێراقدا هاتووە کە لە پارێزگەی ئەنباریش چوونەتە سەر دوو حەشارگە و دوو تیرۆریستیان دەستگیرکردووە.

لیژنەی ئارامیی سلێمانی پێنج بڕیاری دەرکرد
پێت لیژنەی ئارامیی سلێمانی پێنج بڕیاری دەرکرد
یەکێتی مامۆستایان هەڵوێستی لەسەر ساڵی نوێی خوێندن ڕاگەیاند
دوات یەکێتی مامۆستایان هەڵوێستی لەسەر ساڵی نوێی خوێندن ڕاگەیاند
پەیوەندیدار