كەشێكی پاییزی هەرێم دەگرێتەوە



پلەکانی گەرمی زیاتر دادەبەزن و یەکەم شەپۆلی باران بارینی لاواز بەشێك له ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە سبەینێ سێ شەممەوە پلەکانی گەرمی چەند پلەیەکی تر دادەبەزن و لە نێوان کاتەکانی ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممەوە تاوەکو بەرەبەیانی شەممە بەهۆی کاریگەری ناوچەیەکی پەستان نزمی لاوازی دەریای ناوەڕاستەوە لە ناوچە کوێستانییەکان ئەگەری بڕێکی کەم باران هەیە.

ڕوونیشی كردەوە، لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان ئەگەرهەیە زیاتر لە 5 ملم باران ببارێت، بەڵام لە ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان ئەگەری دڵۆپە بارانی کەم هەیە و ئەگەرهەیە بگاتە دەوروبەری 1 ملم.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە بەشێکی ناوچەکانی گەرمیانیش لەو ماوەیەدا بۆ ماوەیەکی کورتخایەن ئەگەری بڕێکی کەم دڵۆپەباران هەیە و پلەکانی گەرمی دادەبەزن و کەشێکی پاییزی ناوچەکە دەگرێتەوە.

نیو تۆن ماددەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیرا
پێت نیو تۆن ماددەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیرا
سیستانی: مانگ گیران ڕوودەدات
دوات سیستانی: مانگ گیران ڕوودەدات
پەیوەندیدار