ئێران؛ لەماوەی دوو رۆژدا سێ هاووڵاتی كورد لەسێدارەدراون



رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا سێ زیندانی كورد لە گرتووخانەكانی كرماشان و كەرەج لەسێدارەدراون.

رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە هاووڵاتیەكی كورد بەناوی (مەهدی عەسكری) تەمەن 33 ساڵ و دانیشتووی تاران، بەتۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر لە گرتوخانەی (قزڵحەسار)ی سەر بە شاری كەرەج سزای لەسێدارەدانی بەسەردا جێبەجێكراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە، (سەعدوڵا كەریمی) تەمەن 43 ساڵ خەڵكی گوندی سەرین و (فەرھاد كەریمی) خەڵكی گوندی كۆمەرەی سەر بە پارێزگای كرماشان بە تاوانی كوشتن لە گرتووخانەی دێزڵئاوای كرماشان سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێكراوەو رێگەشیان پێنەدراوە لە دوادیداردا چاویان بە كەسوكاریان بكەوێت.

وادەی گەیشتنی ٤٠٠ ملیارە بۆ هەرێم ئاشكراكرا
پێشت وادەی گەیشتنی ٤٠٠ ملیارە بۆ هەرێم ئاشكراكرا
كەشناسی هەرێم ؛ ڕێژەی باران بارینی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە
دواتر كەشناسی هەرێم ؛ ڕێژەی باران بارینی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە
ەیوەندیدار