قوباد تاڵەبانی: پێش بایۆمەتری نەمادەنزانی کێ فەرمانبەرە و مووچە بەكێ‌ بدەین



جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، كە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی پڕۆسەی بایۆمەتری لە هەرێمی كوردستان كردووە ڕایدەگەیەنێت، بایۆمەتری یەکەمین و گەورەترین پڕۆژەی بەداتاکردنی حوکمڕانی بوو لە هەرێمی کوردستان.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویكردەوە، “پێش بایۆمەتری نە دەمانزانی کێ فەرمانبەرە، نە دەمانزانی مووچە بەکێ دەدەین. نەشماندەزانی کێ دوو مووچەی هەیە و کێ بندیوارە”.

ڕاشیگەیاندووە، “بەبێ بایۆمەتری نە کێشەی مووچە لەگەڵ بەغدا چارەسەر دەبێت، نە حکومەتی ئەلکترۆنی دێتە ئاراوە”.

جەختیشی كردۆتەوە، “بایۆمەتری یەکەمین و گەورەترین پڕۆژەی بەداتاکردنی حوکمڕانی بوو لە هەرێمی کوردستان”.

ئەمڕۆ دوو شەممە 16ی ئەیلولی 2024، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكردەوە، لە سلێمانی و هەولێر و دهۆک 500,000 مووچەخۆر تۆمار کراون لە پڕۆژەی هەژماری من و ئێستا خاوەنی هەژماری بانکین.

سیستانی: مانگ گیران ڕوودەدات
پێت سیستانی: مانگ گیران ڕوودەدات
دارایی عێراق بەدواداچوون بۆ ڕێككەوتنی تایبەت بە مووچە دەكات
دوات دارایی عێراق بەدواداچوون بۆ ڕێككەوتنی تایبەت بە مووچە دەكات
پەیوەنیدر