پەرلەمانی عێراق دەستی بە کۆبوونەوە کرد و لە بەرنامەی کارەکانی بڕیاریدا بڕگەی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی موڵك بۆ خاوەنەكەی دوابخات.
بەپێی هەوالێکی میدیاكانی عێراق، کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەئامادەبوونی 180 پەرلەمانتار دەستیپێكرد و كارنامەی دانیشتنەكە لە سێ بڕگە پێكهاتبوو، بەڵام ئەو بڕگەیەی كە داواكاریی نوێنەرانی كورد بوو بۆ دەنگدان لەسەر رەشنووسی پڕۆژە یاسای گەڕاندنەوەی موڵك بۆ خاوەنەكەی دواخرا.
نوێدەکرێتەوە…