بافڵ تاڵه‌بانی: بارودۆخی حوکمڕانی پێویستی بە پێداچونەوە و ڕاستکردنەوەیە



سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، حکومەت نەیتوانیوە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی خەڵک بێت و دەشڵێت: هەڵبژاردنی ئەمجارە گۆڕانکاریی گەورە لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەكەی، لەو دیدارەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و هەماهەنگیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان بە ئامانجی پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.

هاوکات، لەدرێژەی دیدارەکەدا پرسی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەبارەوە کرا و بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، دۆخی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان پێویستی بە پێداچوونەوە و ڕاستکردنەوەیە، حکومەت نەیتوانیوە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی خەڵک بێت و ئەو ئامانجانە بپێکێت، کە چاوەڕێ دەکرا.

ئاشکرایکرد، هەڵبژاردنی ئەمجارە گۆڕانکاریی گەورە لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت و هەرێمەکەمان بەرەو قۆناغێکی گرنگ هەنگاودەنێت کە ئەویش هێنانەکایەی حوکمڕانییەکە بۆ هەمووان نەک بۆ ‌هێز و لایەنێکی دیاریکراو.

بۆ دابەشکردنی زەوی دارایی ڕوونکردنەوەیدا
پێت بۆ دابەشکردنی زەوی دارایی ڕوونکردنەوەیدا
نرخی نەوتی سپی گرانبوو
دوات نرخی نەوتی سپی گرانبوو
پەیوەندیدار