بانکی بازرگانی عێراق (TBI) ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە



بانکی بازرگانی عێراق میکانیزمی بەدەستهێنانی دراوی دۆلار بۆ مەبەستی گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات ڕادەگەیەنێت.

بانكی بازرگانی عێراق (TBI) لە ڕاگەیەنراوێكدا سەبارەت بە پێدانی دۆلار بە گەشتیاران ئاماژەی بەوەكردووە، پێویستە گەشتیارەكە پاسپۆرتی عێراقی کارا لەگەڵ ڤیزە یان ئیقامەی کارای هەبێت و ناسنامەی باری شارستانی، ڕەگەزنامە، یان کارتی نیشتمانی هەبێت لەگەڵ کارتی خانووبەرە و بلیتی سەفەری کارابێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، گەشتیارەكە بەڵێننامە بۆ نەکڕینی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی لە لایەنێکی تر لە ناوخۆی عێراق لە ماوەی (یەک مانگ) پێشكەش بكات و دەبێت عێراقی بێت و تەمەنی لە سەرووی (18) ساڵەوە بێت.

سەبارەت بە میكانیزمی پێدانی پارەكە ڕوونی كردۆتەوە، بڕە پارەیەک بە دیناری عێراقی دەبێت بە تایبەتی لە لقی بانک دابنرێت، بەمەرجێک ئەو بڕە پارەیە بە دیناری عێراقی یەکسان بێت بە بەهای پشکی هەمان بڕە پارە بە دۆلاری تەرخانکراو بۆ گەشتکردن.

جەختیشی كردۆتەوە، پشکی دۆلار بە تایبەتی لە فرۆشگای بانکی بازرگانی عێراق لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا (بابیلۆن لاونج) وەردەگیرێت و بە ڕادەستکردنی ئەو کارتەی دراوە بە کڕیار لە کاتی دانانی بڕە پارەکەی بە دیناری عێراقی.

بانكی بازرگانی دەشڵێت: زۆرترین ماوە بۆ دانانی پارە پێش بەرواری گەشتەكەیە بە سێ ڕۆژ و دۆلارەکە نادرێتە گەشتیار تا دوای تەواوکردنی ڕێکاری پاسی سواربوون و دوای تەواوکردنی ڕێکارەکانی مۆرکردنی پاسپۆرت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، شوێنی فرۆشتنی بانکی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، کە بۆ مەبەستی گەیاندنی دۆلاری گەشتیاران دیاری کراوە، هەفتەی 7 ڕۆژ و 24 کاتژمێری ڕۆژانە بەردەست دەبێت.

ئەمریکا هەڵوێستی لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم ڕاگەیاند
پێت ئەمریکا هەڵوێستی لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم ڕاگەیاند
عێراق مریشکی زیندووی ناوێت
دوات عێراق مریشکی زیندووی ناوێت
پەیوەندیدار