لە سلێمانی پرۆژەیەکى کارەبا جێبەجێ دەکرێت



کارەبای سلێمانی پرۆژەیەکی دانان و گەیاندنی کارەبا لە سلێمانی جیبەجێدەکات و دەڵێت” لەماوەی 149 ڕۆژ کارەکان تەواو دەبن”.

لە بڵاوکراوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی و له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌با، به‌بڕی زیاتر لە (139) ملیۆن دینار و بەسەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتى دابه‌شكردنی کارەباى سلێمانی/رۆژئاوا، پرۆژەیەکى کارەبا جێبەجێ دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، پرۆژه‌كه‌ش بریتییه‌ له‌دانانی محاویله‌و پێكهاتەكانی بۆ فیدەری 232 لە بەكرەجۆ + دانانی محاویله‌ مساعد بۆ گەڕەكێكی تازە لە عەواڵ هەروەها دانانی ستون و محەویلە بۆ گەرەكێكی تازە لە عەواڵ فیدەری 160 وێستگەی بەكرەجۆ .

کۆى بودجەى پرۆژەکە بریتییە لە(139.412.000) سه‌دو سی و نۆ ملیۆن و چوارسەد و دوانزەهه‌زار دینار.

پرۆژەکە له‌لایه‌ن كۆمپانیای قصاب جێبه‌جێ ده‌كرێت و بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی 145 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واو بێت.

وەزارەتی دارایی بڕیارێكی بۆ فەرمانبەران دەركرد
پێت وەزارەتی دارایی بڕیارێكی بۆ فەرمانبەران دەركرد
ئەنجومەنی باڵای دادوەری: بەکارهێنانی مۆبایل و کامێرا لە ڕۆژی دەنگداندا قەدەغەیە
دوات ئەنجومەنی باڵای دادوەری: بەکارهێنانی مۆبایل و کامێرا لە ڕۆژی دەنگداندا قەدەغەیە
پەیوەنیدر