وەزارەتی دارایی بڕیارێكی بۆ فەرمانبەران دەركرد



وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەر فەرمانبەرێك مۆڵەتی بێ‌ مووچەیە و بایۆمەتری نەكات، ناوی لە لیستی مووچە دەسڕدرێتەوە.

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو فەرمانبەرانەی مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە و بایۆمەترییان ئەنجامنەداوە بە زووترین کات سەردانی فەرمانگەکانیان بکەن، ئەگەر نا ناویان لە لیستی مووچە دەسڕێتەوە و دووبارە تۆمار ناکرێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، “دوامۆڵەت بۆ ئەنجامدانی بایۆمەتری مانگی تشرینی دووەمی 2024ـە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەپێی دواین ڕێككەوتنی هاوبەشی هەردوو ئەنجوومەنی ئابووری هەرێم و عێراق، دەبێت سەرجەم مووچەخۆران تۆماری بایۆمەترییان هەبێت و تا كۆتایی ئەمساڵ تەوتینی مووچە كۆتایی پێ‌ بهێنرێت و ناوی دووبارە یەكلایی بكرێتەوە.

عێراق مریشکی زیندووی ناوێت
پێت عێراق مریشکی زیندووی ناوێت
لە سلێمانی پرۆژەیەکى کارەبا جێبەجێ دەکرێت
دوات لە سلێمانی پرۆژەیەکى کارەبا جێبەجێ دەکرێت
پەیوەنیدر