كەشناسی هەرێم ڕێژەی باران بارینی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی بڵاوكردەوە، كه لە سەنتەری سلێمانی زۆرترین ڕێژەی باران باریووە، هەروەها لە بجیل ی پارێزگای دهۆك ٨ ملم باریووە.
بەشی پێشبینی كەشناسی هەرێم لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە لە ماوەی كاتژمێر ٩ی دوێنێ تا ٩ی بەیانی ئەمڕۆ لە سنوری پارێزگای سلێمانی ڕێژەی باران بارین لەناو سەنتەر ٧.١ ملم و هەڵشۆ ٧.٤ملم باریووە .
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لە سنوری پارێزگای هەولێر لە پیرمام ٣.٣ ملم و لە پارێزگای دهۆك لە بجیل ٨ ملم باران باریووە و لە پارێزگای هەڵەبجەش لە تەوێڵە ٤.٨ ملم باران باریووە .