مووچەی وانەبێژان کرا بە گرێبەست



مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ کرا بە گرێبەست و لە مانگی ئەیلوولەوە بەو شێوەیە بۆیان هەژمار دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، کارۆخ عەبدوڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ، ڕایگەیاند “لەم مانگەوە (ئەیلوول) مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ بە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت”.

وتیشی: لەم مانگەوە ئەو مامۆستایانە مووچەکانیان بە گرێبەست وەردەگرن کە بڕەکەی لە نێوان 400 بۆ 500 هەزار دیناردایە.

کارۆخ عەبدوڵا ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، له دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ناو و لیستی  38 هەزار مامۆستای وانەبێژ واژۆ کراوە و بوونەتە گرێبەست.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە ئەمڕۆوە لیست و ناوەکان دەنێرێنە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ بەستی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست، بۆ ئەوەی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دابەش بکرێت.

ئێستا وانەبێژان مووچەی مانگی ئایار (پێنج)یان وەرگرتووە، مووچەی مانگەکانی شەش و حەوت و هەشتیش هەر بە وانەبێژی وەردەگرن و لە مانگی نۆوە دەبێتە گرێبەست.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری: بەکارهێنانی مۆبایل و کامێرا لە ڕۆژی دەنگداندا قەدەغەیە
پێت ئەنجومەنی باڵای دادوەری: بەکارهێنانی مۆبایل و کامێرا لە ڕۆژی دەنگداندا قەدەغەیە
دژە تیرۆری کوردستان ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی بۆردومانەکەی ئەمڕۆ بڵاوکردەوە
دوات دژە تیرۆری کوردستان ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی بۆردومانەکەی ئەمڕۆ بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار