دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند لە بۆردومانەکەی تورکیادا بۆ سەر کەمپی مەخمور سێ کەس کوژران و برینداربوون.
دەزگای دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، کاتژمێر 9:45 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بنکەیەکی کۆبوونەوەی ئەندامانی پەکەکەی لە کەمپی مەخموور کردە ئامانج.
ڕاشیگەیاند، بەهۆی بۆردومانەکەوە کەسێک کوژراو و دووانی دیکەش بریندار بوون کە لە نێو کوژراو بریندارەکاندا بەرپرسی پەکەکە هەیە.