باندێک بە تۆمەتی گەڕان بەدوای شوێنەواردا دەستگیرکرا



مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەید سادق سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق باندێکیان بە تۆمەتی گەڕان بەدوای شوێنەواردا دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی پارێزگەی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق زانیارییان دەستكەوت لەسەر باندێك كە بەدوای شوێنەواردا دەگەڕان و لەناوماڵێکدا تونێلیان لێدابوو بۆ گەیشتن بە شوێنەوارەکان، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.

ڕوونیشیکردەوە کە دوای چاودێریكردنێكی ورد توانرا باندەکە لەكاتی ئەنجامدانی تاوانەكەیان دەستگیربكرێن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئێستا هەریەك لە تۆمەتباران (أ، أ، أ لەدایكبووی 2001 – ن، أ، أ لەدایكبووی 1987 – م، أ، أ لەدایكبووی 1981 – ح، أ، أ لەدایكبووی 1990 ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 24ف4 لەیاسای ژمارە 5ی ساڵی 2021ی ئاسار ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە گەڵیان بەردەوامە.

پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاند، تۆمەتباران لەیەکێک لە گەڕەکەکانی قەزای سەیدسادق هەستاون بە هەڵكەندنی تونێلێک لەحەوشەی ماڵەكەی خۆیان بۆ گەیشتن بە شوێنەوارەکان.

دژە تیرۆری کوردستان ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی بۆردومانەکەی ئەمڕۆ بڵاوکردەوە
پێت دژە تیرۆری کوردستان ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی بۆردومانەکەی ئەمڕۆ بڵاوکردەوە
وەزارەتی داد دەربارەی مووچە فەرمانبەران ئاگاداردەکاتەوە
دوات وەزارەتی داد دەربارەی مووچە فەرمانبەران ئاگاداردەکاتەوە
پەیوەندیدار