وەزارەتی داد دەربارەی مووچە فەرمانبەران ئاگاداردەکاتەوە



وەزارەتی داد ڕایگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەی مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە و بایۆمەترییان نەکردووە، ناویان لە لیستی مووچە دەسڕدرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی تایبەتی بۆ ئەو فەرمانبەرانەی وەزارەتەکە بڵاوکردەوە کە مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە و بایۆمەتریان ئەنجام نەداوە.

وەزارەتی داد ڕایگەیاند، پێویستە ئەو فەرمانبەرانەی مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە و بایۆمەتریان ئەنجام نەداوە، بەمەبەستی ئەنجامدانی بایۆمەتری، بەزووترین کات سەردانی فەرمانگەکانیان بکەن، ئەگەرنا ناویان لە لیستی مووچە دەسڕێتەوە و دووبارە تۆمار ناکرێتەوە.

وەزارەتەکە ئەوەشی خستەڕوو کە “لەسەر راسپاردەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان دوامۆڵەت بۆ ئەنجامدانی بایۆمەتری مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ـە”.

باندێک بە تۆمەتی گەڕان بەدوای شوێنەواردا دەستگیرکرا
پێت باندێک بە تۆمەتی گەڕان بەدوای شوێنەواردا دەستگیرکرا
وتەبێژی بارەگای بارزانی وەڵامی حزبەکەی حەلبوسی دەداتەوە
دوات وتەبێژی بارەگای بارزانی وەڵامی حزبەکەی حەلبوسی دەداتەوە
پەیوەندیدار