لیستی مووچە بۆ بەغدا ڕەوانە دەکرێت



بڕیارە ئەمڕۆ لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا ڕەوانە بکرێت.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، لیستی مووچەی فەرمانبەران بۆ بەغدا ڕەوانە دەکرێت و لەم ڕۆژانەشدا مووچەی مانگی ئاب بە تەواوی دەگاتە هەرێمی کوردستان.

ئەم لێدوانەی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی لە کاتێکدایە کە نیوەی دووەمی مانگی ئەیلوول دەستیپێکردووە و هێشتا مووچەی مانگی ئاب دابەش نەکراوە.

دوێنێش نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوەی خستەڕوو کە دوای سەردانەکەی ئەمدواییەی ئەنجومەنی وەزاری ئابووری عێراق دڵنیای دراوە لە بەردەوامبوونی ڕەوانەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

دەربارەی مووچەی ئەمساڵ و ساڵی داهاتووش دڵنیایی دەدرێت
پێت دەربارەی مووچەی ئەمساڵ و ساڵی داهاتووش دڵنیایی دەدرێت
پزیشکیان پەیامێکی بە کوردی دەربارەی سەردانەکەی بۆ عێراق بڵاوکردەوە
دوات پزیشکیان پەیامێکی بە کوردی دەربارەی سەردانەکەی بۆ عێراق بڵاوکردەوە
پەیوەنیدر