سبەی بەفەرمی ناوی مامۆستایانی وانەبێژ دەدرێتە وەزارەتی دارایی



بڕیارە سبەینێ ناوی مامۆستایانی وانەبێژ بدرێتە وەزارەتی دارایی بۆ بوون بە گرێبەست.

ئەمڕۆ یەکشەممە 15ـی ئەیلوول نوێنەری گشتی وانەبێژان عەلی رەئووف بڵاویکردەوە، سبەی ناوی مامۆستایانی وانەبێژ رەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێم دەکرێت.

ڕاشیگەیاند، ناردنی لیستی ناوی وانەبێژان بۆ ئەوەیە ببنە گرێبەست و بەفەڕمی مووچەیان بۆ ببەسترێت.

ماوەی زیاتر لە ٩ ساڵە مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم داوای دامەزراندن دەکەن، و مانگی پێشوو سەرۆکی حکومەتی هەرێم فەرمانیدا بە ئامادەکردنی لیستێک بۆئەوەی بەشێوەی گرێبەست دامەزراندنیان بۆ بکرێت.

هاوکات دامەزراندنی وانەبێژان لەلایەن حکومەتی ناوەند بڕیاری لەسەر دراوە، و بڕیارە مووچەکانیان لە داهاتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بدرێت.

جارێکی دیکە لە شوێنی بانگەشەی هەڵبژاردنی ترەمپ ڕووداوێکی تەقەكردن ڕوویدا
پێت جارێکی دیکە لە شوێنی بانگەشەی هەڵبژاردنی ترەمپ ڕووداوێکی تەقەكردن ڕوویدا
شاندێكی هەرێم بۆ مووچەی خانەنشینی دەچێتە بەغدا
دوات شاندێكی هەرێم بۆ مووچەی خانەنشینی دەچێتە بەغدا
پەیوەندیدار