78 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگیرا



بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیرکردنی دووبازرگانی ماددەی هۆشبەر و ٧٨ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت.

لەبڵاوکراوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، لەدوو چالاکییدا لە ڕۆژانی ١٠ و ١١ی ٩ی ٢٠٢٤ (بەڕێوەبەرایەتی ئاساییشی بازگەکان)ی سەر بە (بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاساییش) لەبازگەی (هیران) توانییان بڕی (٧٨)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری کریستاڵ دەستبەسەردابگرن، یەکەمییان بڕی (٧٣) کیلۆگرام لەنێو ئوتۆمبێلێکی بارهەڵگر و دووەمیشیان بڕی(٥) کیلۆگرام لەنێو ئوتۆمبێلێکی تایبەتدا حەشار درابوون .

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر لەم دوو چالاکییەدا توانراوە (٢) بازرگان دەستگیربکەن کە بەنیاز بوون ئەم دوو بڕە ماددەهۆشبەرە بۆ شاری هەولێر و دهۆک بگوازنەوە.

لە دادگا دۆسیە بۆ تاوانەکە کراوەتەوە و تاوانباران بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانەوە بەدواداچوون بەردەوامە بۆ ئەم دۆسیەیەو دەستگیرکردنی تەواوی ئەم تۆڕە بازرگانییە.

هاتووچۆ لەسەر لێدوانی ئەفسەرێكی دەربارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان هاتەدەنگ
پێت هاتووچۆ لەسەر لێدوانی ئەفسەرێكی دەربارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان هاتەدەنگ
بڕیارێك نرخی مریشك هەرزان دەكات
دوات بڕیارێك نرخی مریشك هەرزان دەكات
پەیوەندیدار