بۆچی ئەپڵ ئایفۆن ٩-ی دەرنەکرد؟



کۆمپانیای ئەپڵ دروستکەری مۆبایلی ئای فۆن- هیچ وەسانیکی ئایفۆن ٩ی دەرنەکرد و هۆکارەکەش بە ناردیاری ماوەتەوە.

لە ساڵی 2017 ئەپڵ ئایفۆن ٨ی بڵاوکردەوە، پاشان دوا بەدوای ئەوە بازێکی دا و ئایفۆن ئێکس-ی بڵاوکردەوە، بەمەش هیچ وەسانێک و ئاماژەیەک بە ژمارە ٩ نەکرا.

ئەپڵ بۆچی ئەم کارەیکرد؟، هێشتا پرسیارەکان دەربارەی ئەوە هەر بەردەوامە بەڵام هۆکارەکەی تا ئەم ساتە لەلایەن کۆمپانیاکەوە بەوردی بڵاونەکراوەتەوە.

نەک تەنها ئەپڵ بەڵکو کۆمپانیای مایکرۆسۆفتیش هەمان بازیدا، کاتێک لە ویندۆزی ٨ گۆرانکاری کرد، دواتر بێ ئەوەی ویندۆزی ٩ دەربکات ڕاستەوخۆ ویندۆزی ١٠ی خستە بازاڕەوە.

کەواتە ئایا شتێک هەبوو وەک ئایفۆن ٩؟ هەندێک لە شارەزایان دەڵێن نەخێر و هەندێکیان دەڵێن ‘بەڵێ، هەبوو’، چۆن؟

بەشێک لەوانە پێیان وایە ئایفۆن ئێکس ئاڕ، لە بنەڕەتدا وەشانێکی کەمتری ئایفۆن ئێکس بوو، کەواتە بە جۆرێک ئایفۆن ئێکس ئاڕ ئایفۆن ٩ بوو.

ئەمە لەکاتیکدایە کۆمپانیای ئەپڵ لە وێنەیەکیدا بووسیویەتی، ئایفۆن ئێکس ئاڕ لە مێژە ڕەوانەی ئەو سەبەتەیە کراوە کە لەسەری نووسراوە ‘چیتر بەرهەم ناهێنرێتەوە.

بڕیارێك نرخی مریشك هەرزان دەكات
پێت بڕیارێك نرخی مریشك هەرزان دەكات
نرخی بەنزین لە سلێمانی هەرزان نەبوو
دوات نرخی بەنزین لە سلێمانی هەرزان نەبوو
پەیوەندیدار