نرخی بەنزین لە سلێمانی هەرزان نەبوو



دوابەدوای بڕیارەكەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم، نرخی بەنزین لە هەولێر و دهۆك دابەزی، بەڵام تا ئێستا لە سلێمانی نرخی بەنزین دانەبەزیوە.

لە سەرەتای ئەم مانگەدا وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڕیاری ئازادكردنی هاوردەی بەنزینی لە شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە دەركرد و دوابەدوای ئەوەش بە چەند ڕۆژێك نرخی بەنزین لە هەولێر و دهۆك بۆ هەر لیترێك بڕی 50 دینار دابەزی.

بەپێی بەدواداچوونی (خەڵك) تا ئێستا نرخی بەنزین لە سلێمانی هەرزان نەبووە و لیترێك بەنزینی نۆرماڵ بە 925 دینارە و موحەسەن بە 1125 دینارە و سوپەر بە 1250 دینارە.

بۆ بەدواداچوونی ئەو پرسە، (خەڵك) پەیوەندی كرد بە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی و بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكەیان نەدایەوە.

بۆچی ئەپڵ ئایفۆن ٩-ی دەرنەکرد؟
پێت بۆچی ئەپڵ ئایفۆن ٩-ی دەرنەکرد؟
تەقینەوەیەک لە تورکیا 21 قوربانی لێکەوتەوە
دوات تەقینەوەیەک لە تورکیا 21 قوربانی لێکەوتەوە
پەیوەندیدار