یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سه‌ردانی هۆڵه‌كانی خوولی ڕاهێنانی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە عێراق و هەرێمی كوردستان كرد.
بڕیارە لە 20 تاوەكو 24ی مانگی 11ی ئەمساڵ پڕۆسەی سەرژمێری گشتتی دانیشتوان لە تەواوی عێراق و هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت و بەوهۆیەشەوە ئەو چوار ڕۆژە دەبێتە پشوو و كەرەنتینەی گشتی.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ یه كشەممە ١٥ی ٩ی ٢٠٢٤ مامۆستا عومەر محەمەد، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی سه‌ردانی هۆڵه‌كانی خوولی ڕاهێنانی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە عێراق و هەرێمی كوردستان له زانكۆی سلێمانی كرد به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له چۆنێتی به‌رێوه‌چونی كاره‌كان له سنوری پارێزگای سلێمانی، كه بە هاوكاری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و پەروەردەی قەزاكان بەرێوەدەچێت.
بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، ده‌ستخۆشی له به‌شداربووانی خووله‌كه كرد به‌ده‌ر له ئه‌رك و كاره‌كانی خۆیان بۆ به‌شداریكردنیان له پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە عێراق و هەرێمی كوردستان، كە بڕیارە لە مانگی (١١) ئەنجامبدرێت.