هەڵۆیەک هەوڵی ڕفاندنی منداڵێک دەدات



لە دیاردەیەکی دووبارەبووەوەدا هەڵۆکەی نەرویج دووبارە هێرشی کردە سەر منداڵێک و هەوڵی ڕفاندنیدا.

دەسەڵاتدارانی نەرویج بڵاویانکردەوە، ئەو هەڵۆیەی لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا هێرشی کردووەتە سەر کچێکی گەنج لەلایەن ڕاوچییە یاساییەکانەوە بەئامانج گیرا.

دەسەڵاتداران ئاماژەیان بەوەشکردووە، تێبینیان کردووە کە هەڵؤکە لەماوەی ئەم چەند مانگەدا چەندجارێک ئەو ڕەفتارەی کردووە کە بە “ڕەفتارێکی نائاسایی” ناویان بردووە، شارەزایانیش دەڵێن ڕەنگە هۆکارەکەی ئەوە بێت کە ئەم هەڵۆیە لەخێزانێکی نایاسایی بەخێوکرابێت و بۆ کاری نایاسایی بەکارهێنرابێت.

لە ٧ی ئەیلولدا ئەم هەڵۆیە هێرشی کردە سەر کچێکی تەمەن یەک ساڵ و نیو کە لە کێڵگەی خێزانەکەی لە ئۆرکلاند لە ناوەڕاستی نەرویج یاری دەکرد.

دایکی کچە بچووکەکە و دراوسێکەی بەزەحمەت توانیان منداڵەکە لە چنگی هەڵۆکە ڕزگاربکەن، بەرلەوەی لەلایەن ئەندامێکی پاسەوانی پارکەکەوە تەقەی لێبکرێت.

باوکی کچەکە وتی “هەڵۆکە لەناکاو دەرکەوت و چنگی ” بە کچە بچووکەکەی دا کرد.

ئەلف ئۆتەر فۆلکستاد، زانای باڵندەناس بە ڕادیۆی ئێن ئاڕ کەی ڕاگەیاندووە کە ئەوە “ڕەفتارێکی تەواو نائاساییە لەو هەڵۆیەدا”.

ئیدارەی ژینگەی نەرویج بە پشتبەستن بە کۆمەڵێک وێنە گەیشتە ئەو ئەنجامەی هەڵۆکە هۆکاری ئەو سێ ڕووداوەبووە کە لەماوەی دوو مانگی پێشوو ڕوویداوە.

مامۆستایان ئامادەكاری بۆ سەرژمێری گشتیی دانیشتوان دەكەن
پێت مامۆستایان ئامادەكاری بۆ سەرژمێری گشتیی دانیشتوان دەكەن
دابەشكردنی نەوتی سپی لە سلێمانی دەست پێدەكات
دوات دابەشكردنی نەوتی سپی لە سلێمانی دەست پێدەكات
پەیوەندیدار