دابەشكردنی نەوتی سپی لە سلێمانی دەست پێدەكات



لەگەڵ دەستپێكردنی نەوتیی سپی بەسەر هاووڵاتیان لە ناوچە شاخاوییەكانی هەولێر و دهۆك، لە سنووری پارێزگای سلێمانی-ش دابەشكردنی نەوت دەستپێدەكات.

لە هەفتەی ڕابردوودا وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، دەستیان بە دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا لە ناوچە شاخاوییەكانەوە كردووە و بۆ هەر بەرمیلێكی 200 لیتری بڕی 100 هەزار دینار لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت لەگەڵ 4 هەزار دینار كرێی گواستنەوە.

سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نەوت گەیشتۆتە كۆگاكان و دوای پشكنینی دەست دەكەن بە دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتیاندا.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا ئامادەكاری دەكەن بۆ ڕێكخستنی گواستنەوەی تانكەرەكان و دیاری كردنی نرخی نەوت و گواستنەوەی، بۆیە دوای بڕیار لێدان لە نرخەكەی ڕاستەوخۆ دەست دەكەن بە دابەشكردنی.

وتیشی، “هەر خێزانێك بڕی 200 لیتری پێ‌ دەدرێت و هەركات باركردنی تانكەرەكان ئامادەبێت لەناو شار بێت یان لە ناوچە شاخاوییەكان دەست بە دابەشكردنی دەكەین”

بەگوێرەی داتای فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ساڵی ڕابردوو تاوەکو ڕۆژی 18ـی ئازاری 2024 بڕی 252 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەشکرا، لەو بڕە 102 ملیۆن لیتری لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، 96 ملیۆن لیتر لە پارێزگای هەولێر و 54 ملیۆن لیتر لە پارێزگای دهۆک دابەشکراوە و 97%ی خێزانەکان نەوتی سپییان وەرگرتووە، کە یەک ملیۆن و 254 هەزار خێزان سوودەمەند بوون.

 

هەڵۆیەک هەوڵی ڕفاندنی منداڵێک دەدات
پێت هەڵۆیەک هەوڵی ڕفاندنی منداڵێک دەدات
“شاندی لیژنەی دارایی بەدواداچوون بۆ ڕێککەوتنەکانى نێوان هەرێم و عێراق دەکات”
دوات “شاندی لیژنەی دارایی بەدواداچوون بۆ ڕێککەوتنەکانى نێوان هەرێم و عێراق دەکات”
پەیوەندیدار