كەشناسی هەرێم لەبارەی باران و بەفربارین ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە



بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایدەگەیەنێت، چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی باران بارینی پچڕ پچڕ هەرێم و عیراق و ناوچەكەی گرتوەتەوە، كاریگەری شەپۆلەكەش تا دوو ڕۆژی داهاتوو بەردەوام دەبێت، شەوی ڕابردووش لەبەشێك لەناوچە شاخاوییەكانی كوردستان بەفرباریووە و تا ئێستاش بەفربارین بەردەوامە.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، باران بارین لە ناوچەكانی رۆژهەڵات و باكووری رۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و هاوكات لە لوتكە شاخاوییەكانیش بەفربارین بەردەوامە، كاریگەری شەپۆلەكەش تا دوو ڕۆژی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە بە هۆی ئەو ئەو شەپۆلەی ڕووی لە ناوچەكە كردووە، مەودای بینینی ئاسۆیی لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان رووی لە كەمبوونەوە كردووە.

کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو
ئەمڕۆ هەینی ٦ – ١ – ٢٠٢٣
کەش/ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت , ئەگەری نمە باران بەشێوەی پچڕ پچڕ لە هەندێک کات و ناوچەی جیاواز دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە .
خێرای با / لە سەر خۆ – مامناوەند دەبێت ( ١٠ – ٢٠) کم/ک .
ئاراستەی با / باکوور دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەودای بینین / لە نێوان ( ٨– ١٠ ) کم دەبێت .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی شەممە ٧ – ١ – ٢٠٢٣
کەش/ لە ئەنجامی هاتنی بارستە هەوایەکی سارد بۆ سەر ناوچەکەمان بە شێوەیەکی گشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و پلەکانی گەرما ڕوو لە نزم بونەوە دەکەن , باران بارین لە زۆربەی ناوچە جیاجیاکان دەبێت زۆرترین ڕێژەی دابارین لە سنووری ئیدارەی ڕاپەرین و ئیدارەی سۆران دەبێت . هەورەها بەفر بارین لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە نزیکەی ( ١ تــا ٣ ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشوو .
خێرای با / لە سەر خۆ – مامناوەند دەبێت ( ١٠- ٢٠) کم/ک .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین / لە نێوان ( ٧ – ٩ ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ١٢پلەی سیلیزی
سلێمانی : ١٢پلەی سیلیزی
دهۆک : ١٤پلەی سیلیزی
کەرکوک : ١٠پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٩ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ١٣پلەی سیلیزی
سۆران : ٥ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ١٠ پلەی سیلیزی
May be an image of map and text

ئاماری هەشت ساڵی خنكانی كۆچبەران بڵاوكرایەوە
پێت ئاماری هەشت ساڵی خنكانی كۆچبەران بڵاوكرایەوە
١١ ڕفتاری گرنگ بۆ دابەزاندنی كێش و خۆپاراستن لە قەڵەوی
دوات ١١ ڕفتاری گرنگ بۆ دابەزاندنی كێش و خۆپاراستن لە قەڵەوی
پەیوەنیدر