“شاندی لیژنەی دارایی بەدواداچوون بۆ ڕێککەوتنەکانى نێوان هەرێم و عێراق دەکات”



بڕیارە شاندێکى لیژنەى دارایی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق کۆتایى ئەم هەفتەیە بۆ بەدواداچوونى رێککەوتنەکانی هەردوو ئەنجوومەنى وەزاریی بۆ ئابووریى عێراق و ئەنجوومەنى ئابوورى هەرێمى کوردستان کراون سەردانى هەولێر بکات.

نەرمین مەعروف، ئەندامى لیژنەى دارایی لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق ڕایگەیاند، بڕیارە تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە شاندێکى لیژنەی دارایی سەردانى هەولێر بکات، ئامانج لە سەردانەکە چاودێریی و بەدواداچوونى جێبەجێکردنى ڕێککەوتنى نێوان هەرێمى کوردستان و عێراقە.

هاوکات دوێنێ، عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە میدیای پارتی ڕاگەیاندبوو، گرفت لە بەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەماوە و بەپێی بڕیای ئەنجوومەنی وەزیرانیی عێراقیش دەبێت تاوەکو مانگی 12 مووچەی فەرمانبەران بەردەوام بێت، لەگەڵ ئەوەشدا مۆڵەت دراوە بە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم تاوەکو گرفتەکانی لیستی مووچە چارەسەر بکات.

هەردوو ئەنجوومەنى وەزاریی بۆ ئابووریى عێراق و ئەنجوومەنى ئابووریى هەرێمى کوردستان لە ڕۆژانی (8 و9) ئەیلوول کۆبوونەوە و ڕاسپاردەیەکیان پێشکەش بەئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کرد بۆ ئاڕاستەکردنی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ چارەسەر و ناردنی مووچە ڕاگیراوەکانی هەرێمى کوردستان.

دابەشكردنی نەوتی سپی لە سلێمانی دەست پێدەكات
پێت دابەشكردنی نەوتی سپی لە سلێمانی دەست پێدەكات
لە ساڵیادی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی مانگرتنی گشتی بەڕێوەچوو
دوات لە ساڵیادی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی مانگرتنی گشتی بەڕێوەچوو
پەیوەنیدر