نێچیرڤان بارزانی دەربارەی مووچە داوای لێبوردن دەکات



سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە حکومەتی هەولێر ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت و سەربارەت بە دواکەوتنی مووچەش داوای لێبوردن لە فەرمانبەران دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانی سەردانێکیدا بۆ ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەربارەی پرسی مووچە و نەوت لێدوانی بۆ ڕۆژنامەنووسان دا.

نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، تا ئێستا شتێکی وا نییە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت، بەڵام کێشە لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە نییە و ئامادەیە بۆ هەناردەکردن، ئەم مەسەلەیە دەبێت لە بەغدا چارەسەر بکرێت.

سەبارەت بە مووچەش، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوای هاتنی شاندەکەی بەغدا، تا ئێستا ئەوەی ڕوونە ئەوەیە کە مووچە دێت و بڕواناکەم لەمەودوا پرسی مووچە ببێتە کێشە.

نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگەیاند، داوای لێبوردن دەکەین کە هەندێکجار مووچە دوادەکەوێت.

ئەم لێدوانەی سەرۆکی هەرێم لە کاتێکدایە کە تا ئێستا فەرمانبەران مووچەی مانگی ئابیان وەرنەگرتووە.

ئەمریکا داوا لە دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان دەکات بەشداری لە هەڵبژاردندا بکەن
پێت ئەمریکا داوا لە دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان دەکات بەشداری لە هەڵبژاردندا بکەن
بڕیارێک لە بەرژەوەندی خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان درا
دوات بڕیارێک لە بەرژەوەندی خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان درا
پەیوەندیدار