هاوکاری بەسەر مامۆستایانی ئاینی خۆبەخش دابەشدەکرێت



وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی ڕایگەیاند، لەم مانگەوە بڕی ئەو هاوكارییەی کە بۆ مامۆستایانی ئاینی خۆبەخش دیاریکراوە، بەگوێرەی چەند مەرجێك دابەشدەكرێت.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، دوای ئەوەی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە دابەشكردنی هاوكاری مانگانە بە شێوەی مینحە بەسەر ئەو مامۆستا ئاینیانەی كە لە مزگەوتەكان بەشێوەی خۆبەخش خزمەت دەكەن، لەم مانگەوە بەبێ دیاریکردنی بڕی هاوکارییەکە دابەشدەکرێت.

سەبارەت بە مەرجەکانی پێدانی هاوکارییەکە ئاماژەی بەوەكرد، پێویستە مامۆستا ئاینییەکان ناویان لە بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی شاروشارۆچكەكان تۆماركرابێت و لەلایەن ئەوقافەوە ڕێگەپێدانیان بۆ كرابێت و لە وتاردان یاخود پێشنوێژی مزگەوتەكان هاوكات هیچ مووچەی دیكەیان نەبێت، بۆیە هەر مامۆستایەك ڕێگەپێدانی بۆ نەكرابێت هاوكاریەكە نایگرێتەوە.

وتەبێژەكەی وەزارەتی ئەوقاف ئەوەشی خستەڕوو، پێدانی ئەو مینحەیە بە مامۆستایانی ئاینی لەم مانگەوە تا كۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت، هەوڵیش دەدەین كە لە ساڵی نوێ لەگەڵ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەناو پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی جێیان بكرێتەوە.

بڕیارێک لە بەرژەوەندی خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان درا
پێت بڕیارێک لە بەرژەوەندی خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان درا
یەکەم بارانی ئەمساڵ کۆتای ئەم ھەفتە ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
دوات یەکەم بارانی ئەمساڵ کۆتای ئەم ھەفتە ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
پەیوەندیدار