نزیکەی 358 هەزار حاڵەتی جیابوونەوە لە عێراق تۆمارکراوە



ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ هۆشداری دەدات لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی جیابوونەوەی هاوسەرەکان لەسەر کۆمەڵگە و ڕایدەگەیەنێت کە لە چوار ساڵی ڕابردوودا نیکەی 358 هەزار حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، فازڵ غەراوی، سەرۆکی ناوەندی ستراتیژیی بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا، جگە لە هەرێمی کوردستان، 357 هەزار و 887 حاڵەتی جیابوونەوە لە عێراقدا تۆمارکراوە.

ڕوونیشیکردەوە کە لە 2021دا 73 هەزار و 155، لە 2022دا 68 هەزار و 410، لە 2023دا 71 هەزار و 16 حاڵەت و لە حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵیشدا 45 هەزار و 306 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە.

غەڕاوی ئەوەشی خستەڕوو کە هۆکاری سەرەکی جیابوونەوەی هاوسەرەکان بۆ لێکتێنەگەیشتن، دەستوەردانی کەسوکار و هاوڕێ، هەڵکشانی توندوتیژی خێزانی، زیادبوونی ناپاکی هاوسەرگیریی دەگەڕێتەوە و خراپ بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و لاوازیی تێگەیشتنی ئایینی و کێشە ئابوورییەکانیشی بە سێ هۆکاری دیکە جیابوونەوە وەسفکرد.

سەرۆکی ناوەندەکە بە پێویستیشیزانی، هەڵمەتێکی هۆشیاریی بۆ خستنەڕووی مەترسییەکانی جیابوونەوە کاریگەرییەکانی لەسەر خێزان و کۆمەڵگە دەستپێبکرێت.

یەکەم بارانی ئەمساڵ کۆتای ئەم ھەفتە ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
پێت یەکەم بارانی ئەمساڵ کۆتای ئەم ھەفتە ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
پیاوێکی عێراقی بۆ هاوسەرگیری دەچێتە سووریا، بەڵام دەیڕفێنن
دوات پیاوێکی عێراقی بۆ هاوسەرگیری دەچێتە سووریا، بەڵام دەیڕفێنن
پەیوەندیدار