پیاوێکی عێراقی بۆ هاوسەرگیری دەچێتە سووریا، بەڵام دەیڕفێنن



پیاوێکی عێراقی لە سووریا دەڕفێنرێت دوای ئەوەی بۆ ئەنجامدانی هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی سووریا دەچێتە وڵاتەکەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئازادکردنی هاووڵاتی (ئەبو حەسەن حەمید موسەعیدی) ڕاگەیاند، کە سێ هەفتە لەمەوبەر لە ٢٤ی ئاب لە ناوچەی ئەلبەیازە لە لادێی حومس ڕفێندرابوو، دوای ئەوەی لە پارێزگای بەسرە بە مەبەستی هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی سوری دەچێتە وڵاتەکەوە.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا سوپاسی هەوڵی باڵیۆزخانەکانی عێراق لە دیمەشق و بەیروت دەکات، کە بە هاوکاری لەگەڵ دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق و پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ سەرکردە ئەمنییەکانی حکومەتی سوریا و دەسەڵاتی ئەمنی لوبنان توانیان هاووڵاتییەکە ڕزگار بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو باندەی پیاوە عێراقییەکەیان ڕفاندووە داوای بڕی 500 هەزار دۆلاریان کردووە لەبەرامبەر ئازادکردنی، بەڵام باڵیۆزخانەی عێراق و دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی توانیان ئازادی بکەن بەبێ ئەوەی بچنە هیچ دانوستانێک لەگەڵ ڕفێنەرەکان، هاوکات بەڵێنیان داوە کە بەپێی یاسا لەلایەن دەسەڵاتی پەیوەندیدارەوە مامەڵە لەگەڵ تاوانباران بکرێت.

هاوکات ئەم ڕووداوە دوای ڕفاندنی دوو شۆفێری ئوردنی دێت کە لەسەر هێڵی عەممان – دیمەشق کاریان دەکرد، کە تیایدا باندەکە داوای  ١٥٠ هەزار دۆلاری ئەمریکییان دەکرد لەبەرامبەر ئازادکردنیان.

نزیکەی 358 هەزار حاڵەتی جیابوونەوە لە عێراق تۆمارکراوە
پێت نزیکەی 358 هەزار حاڵەتی جیابوونەوە لە عێراق تۆمارکراوە
کوێت ڕەگەزنامەی لە سەرۆک وەزیرانەکەی سەدام حسێن سەندەوە
دوات کوێت ڕەگەزنامەی لە سەرۆک وەزیرانەکەی سەدام حسێن سەندەوە
پەیوەندیدار