بۆچی ئەوەندە قورسە هەندێک کەس کێشیان دابەزێنن؟



یەکێک لە ئاسانترین ڕێگاکانی دابەزاندنی کێش بریتییە لە کەمکردنەوەی کالۆری و زیادکردنی وەرزشکردن، بەڵام ڕەنگە هەندێک هەست بە بێزاری بکەن کاتێک ئەنجامێکی چاوەڕوانکراو بەدەستناهێنن.

کلۆی تۆماس، ڕاهێنەر و پسپۆڕی خۆراک ئاشکرای کردووە، کە ڕەنگە هۆکارەکەی لە “گونجاندن لەگەڵ گۆڕانکاری خۆراک”دا بێت، کاتێک میتابۆلیزمی تاک خاو دەبێتەوە لە وەڵامی کەمبوونەوەی وەرگرتنی کالۆری، ئەم ‘گونجاندنە میتابۆلیکییە’ دابەزاندنی کێش بۆ ماوەیەکی زۆر قورس دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کاتێک گۆڕانکاری لە شێوازی ژیان و هۆکارە ژینگەییەکان دەکرێت کێشی لەش گۆڕانی بەسەردا دێت، بەڵام  بە شێوەیەکی گشتی جەستە بەرگری دەکات لە دژی دابەزاندنی کێشی لەش بەخێرایی.

ئەم میکانیزمەی کۆنترۆڵکردنە بەهۆی چەندین هۆکارەوە کاریگەری لەسەرە، وەک پێکهاتەی جەستە، ڕێژەی گۆڕانکاری خۆراک، ڕێکخستنی ئارەزووی خواردن، هەروەها بۆماوەیی.

هەڵەیەکی گرنگ کە ڕەنگە خەڵک ئەنجامی بدەن لەکاتی هەوڵدان بۆ دابەزاندنی کێشدا، گرنگیدانی سەرەکییە بە ڕاهێنانی کاردیۆیە لەبری ڕاهێنانی کێش و قورسایی، بەڵام ئەنجامەکەی پێچەوانەیە.

ڕیڤەر هاردی، شارەزای لەشجوانی و ڕاهێنەری ئۆنلاین ڕایگەیاند، ڕاهێنانی کێش وادەکات جەستە بۆ ماوەیەکی زیاتر چەوری بسوتێنێت.

کوێت ڕەگەزنامەی لە سەرۆک وەزیرانەکەی سەدام حسێن سەندەوە
پێت کوێت ڕەگەزنامەی لە سەرۆک وەزیرانەکەی سەدام حسێن سەندەوە
سێ حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرا لە کۆیە تۆمارکران
دوات سێ حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرا لە کۆیە تۆمارکران
پەیوەندیدار